به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2

زەینەب عەقابی، خاوەن پێداویستییەکی جێی شانازی

27 كانوونی یه‌كه‌م 2015


داهێنان    

لە تەمەنی حەوت ساڵاندا، زەینەب داوای لە باوکی کرد پاسکیلەکەی بۆ چاک بکاتەوە، پارچەیەکی دۆزییەوە کە لە دەسکی پاسکیل دەچوو لە قوتویەکی نیدۆدا کە لە هەموو ماڵێکی عێراقدا هەبوو، هەر بۆیە باوکی بەکاری هێنا لە جێگای دەسکە شکاوەکەی.  دەسکەکەی بەکارهێنا و دەستی کرد بە پیاکێشانی بە چەکوش، یەک ...دوو( ژماردنەکەی تەواو نەکرد) پێدەچێت ئەو دەسکە بۆمب بوبێت کە لە پاش جەنگی نەوەدەکان بەجێمابێت.

لە کاتی گەشتی چارەسەری بریندارییەکەی بەهۆی بۆمبەوە، هەڵەیەک روویدا، ئەوەش بووە هۆی لێکردنەوەی پێیەکی.

ئەو سەرکەوت بەسەر هەموو ئەو زەحمەتییانەی کە لە تەمەنی منداڵیدا بەسەریدا هاتبوو بەهۆی پێکەنین و خەندەکەیەوە هەروەک دەڵێن: " هیچ داخم لە دڵمدا نەهێشت".

ئەو خوێندنی تەواو کرد وەکو دەرمانساز بە پلەی نایاب و ویستی ئە پلەیە بەدەت بهێنێت بۆ ئەوەی بڵێت خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان دەتوانن نایاب بن و هەموو هێزێکی نەرێنی بکەن بە هێزی ئەرێنی.

 

زەینەب هەموو یارییەکی وەرزشی دەکرد، لەوانە پاسکیل لێخوڕین، راکردنی ماراتۆنی ٥ کیلۆمەتری ساڵانە، مەلەوانیکردن، تیرهاوێشتن و ئەسپ سواری.

زەینەب ژیانی بە پێی دروستکراوەوە بەسەر دەبات. خەڵک تووشی سەرسوڕمان بوون کاتێک زانیان پێیەکی دروستکراوی هەیە دوای ئەوەی بانگهێشتکرا بۆ ئەوەی لە کۆنفرانسێک باسی چیرۆکەکەی بکات.

ئەمرۆ زەینەب یەکەمین باڵیۆزی عەرەبی عێراقییە لە جعهاندا بۆ پێداویستییە تایبەتییەکانی کۆمپانیای (OTTOBOCK)ـی ئەڵمانی.

ئامانجی زەینەب گۆڕینی تێڕوانینی گەلە بەرامبەر بە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان و سەلماندی کەوا خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان دەتوانن بەشداری بکەن، نایاب بن و یەکەمیش بن.

وتەی زەینەب لە TEDxBaghdad



دەتوانن بە بەردەوام ئاگاتان لە چالاکییەکانی زەینەب بێت لە رێی فەیسبووکەکەیەوە ( Disabled & Proud معـــاق و افتخـــر)
Disabled & Proud معـــاق و افتخـــر



بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا