به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2
 Photo: EPA/Giuseppe Lami 

10 گرنگترین ڕووداوی جیهانی لە 2015

31 كانوونی دووه‌م 2015


هەواڵ    

جیهان چەندین ڕووداوی هەژێنەر و قەیرانی بەخۆوە بینی لە 2015 . ئەمش بریتیە لەو ریزبەندیەی ئێمە کردوومانە بۆ 10گرنگترین ڕووداوی ساڵەکە .

1. قەیرانی ئاوارەکان لە ئەوروپا :

ئەمساڵ گەورەترین بوو لە جیهان  لە ڕووی چوونی  زۆرترین  ژمارەی پەنابەران و ئاوارەکان   لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی  بۆ ئەوروپا و شوێنەکانی تری جیهان. زۆرینەی پەنابەران ئەو سوریانەن کە ڕایانکردووە لەدەست ئەو جەنگە ناوخۆییە قێزەوەنەی کە هەیە لە  وڵاتەکەیان. گەورەترین ژمارە دوای ئەمە لە عێراقەوە دێت، کە خەڵک لە بارودۆخێکی ناهەمواردا دەژین بەهۆی شەڕی دژی داعش  وە قەیرانی دارایی وڵاتەکەش لە زیادبووندایە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت. سێیەم ئەفغانستانە ، کە تائێستاش لە بارودۆخێکی اهەمواردا دەژی بەهۆی کاریگەریە کەڵەکەبووەکانی تاڵیبان.

2.  ڕێککەوتنی ئەتۆمی  ئێران :

ئەمە دەتوانرێت بە گرنگترین ڕووداوی دیپلۆماسی ساڵی 2015 دابنرێت. دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی یەک لەدوای یەک لەنێوان ئێران و گروپی 5+1 کە پێکدێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ، شانشینی یەکگرتوو، فەڕەنسا ، چین و ڕووسیا لەگەڵ ئەڵمانیا لە خۆدەگرێت، گەیشتنە رێکەوتنێک  کە ڕێگری دەکات لە ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی لە بەرامبەردا مافی ئەوەی دەبێت کەرەستەی ئەتۆمی  بۆ مەبەستی ئاشتیانە بەکاری بهێنێت و هەروەها سزا سەپێنراوەکانی سەر وڵاتەکە سووک بکرێن .

3. هاتنە سەرهێڵی ڕووسیا لە سوریا:

کە شەڕی ناوخۆیی سوریا گەیشتە ساڵی پێنجەم ، ڕووسیا دەستپێکی هاتنە سەرهێڵێ  ڕاستەوخۆی ڕاگەیاند لە سوریا بۆ پشتیوانی کردن لە بەشار ئەسەد. ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن ڕووسیاوە ڕاگەنرا کە ئەوان بەشداری دەکەن لە شەری دژی داعش بەڵام دامەزراوە سەربەخۆکان و ئەو سەنتەرانەی توێژینەوە کە چاودێری بارودۆخی شەڕی سوریا دەکەن دەڵێن کە لە %٧٠ هیرشە ئاسمانیەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئەو هێزانە بووە کە لە دژی ئەسەد و داعش دەجەنگن.

4.  کۆنگرەی لوتکەی کەش و هەوا لە پاریس،  جیهان ڕێککەوتنێک لەسەر گۆڕانکاری کەش و هەوا ڕادەگەیەنێت:

لوتکەی پاریس بە یەکێك لە هەنگاوە گرنگەکانی هەوڵە نێودەوڵەتیەکان دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی  گۆڕانکاری کەش و هەوا. نوسراوی دەرەنجامی لوتکەکە لەلایەن هەموو زلهێزەکانەوە واژوو کرا.کە پێکدێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ، چین و هیند. هەروەها ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی %50ی کاریگەری گازەکانی خانووە پلاستیکیەکان تا ساڵی 2030. دوو کۆنفرانسی گەورەی تریش سازدران پیش ئەوەی پاریس. کیۆتۆ 1992 و کۆپنهاگن 2009 بەڵام هەردووکیان شکستیان هێنا لە هێنادی بەلێنەکانی کەمکردنەوەی گاز، تیشک ، گەرمی هتد.

5. ئاو لەسەر مەریخ:

ناسا ڕایگەیاند کە  کەئاویان دۆزیوەتەوە لە دۆخی شل بەشێوەیەکی پجڕ پچڕ دەرژێت لەسەر مەریخ. ئەمە تا ئێستا گەورەترین دەلیلە بۆ ئەوەی کە دەکرێت ژیان لەسەر مەریخ هەبێت و درێژەی پی بدرێت.

6. هێرشە تێرۆریستیەکانی داعش لە چوار قاڕە:

ئەمساڵ داعش هێرشەکانی خۆی چڕکردەوە لە دەرەوەی ئەو سنورانەی لەژێر کۆنترۆڵی خۆی بوون لە ئەفریقیا، ئاسیا ، ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکان. هێرشەکان دوو شوێنیان کردە ئامانج لە تورکیا  شاری سوروچ لەسەر سنوری سوریا و وە ئەنکەرەی پایتەخت. هەردوو هێرشەکە بوونە هۆی گیانلەدەستدانی 135 کەس. داعش دواتر پەلاماری پاریس ی دا ، کە زیاتر لە 130 کەسی کوشت. بۆمبێک لەناو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ڕووسی بووە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و وە کوشتنی هەر 224 سەرنشینانی فڕۆکەکە. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ژن و مێردێک کە پەیوەندیان هەبوو بە داعشەوە 14 کەسیان بە کۆمەڵ کوشت لە کردەوەیەک لە سانت بێرناردینۆ لە کالیفۆڕنیا.

7. دەستتێوەردانی سعودیە لە یەمەن :

دوای ئەوەی چەکدارانی حوسی دەستیان گرت بەسەر زۆربەی ناوچەکانی یەمەن لە سەرەتای ئەمساڵ، سعودیە سەرکردایەتی بەەیەکی کرد کە پێکهاتبوو بە شێوەیەکی سەرەکی لە دەوڵەتە عەرەبیەکان بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی حوسیەکان و یارمەتیدانی لایەنگرانی حکومەت بۆ گێڕانەوەی ناوچەکانی ژێردەستی حوسیەکان. هێزەکانی نزیک لە سعودیە توانیان زۆربەی ناوچەکانی باشوری یەمەن بگرنەوە وە نزیکبوونەتەوە لە سەنعای پایتەخت.

 

8.بە کۆمەڵ ڕاکردنەکەی مەککە:

کەوتنەخوارەوەی کرێنێک لە مینا- مەککە لە ماوەی مەراسیمی حەجی ساڵانە 2200 حاجی کوشت کە بووە هۆی کوشندەترین کارەساتی حاجیان لە مێژوو.

9. ئاڵای فەلەستین لە گۆڕەپانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان :

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڵای فەڵەستینی هەڵکرد لەنێو ئاڵای ئەو وڵاتانەی کە بە فەرمی هەڵکراون لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە. ئەمە دەبێتە یەکەمین جار کە لایەنە نێودەوڵەتیەکان ئاڵاکە هەڵبکەن لەدوای دروستبوونی ئیسڕائیل لە 1948. هەڵکردنی ئاڵاکە دوای پەسەندکردنی بڕیاڕی رێگەپێدانی هەڵکردنی دێت کە لەلایەن 119 وڵاتەوە لەکۆی193 وڵاتی ئەندام و پشتگیریان لەم هەوڵە  پەسەندکرا.

10. قەرزی یۆنان:

دوای هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ بڕیاردان دەربارەی داهاتووی یۆنان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، پارتی چەپی سیریزا دەسەڵاتی بردەوە بە هەوڵدان بۆ ڕەتکردنەوەی قەرزی یەکێتی ئەوروپا. هەرچەندە ، یەکێتی ئەوروپا سووربوو لەسەر یارمەتیدانی یۆنان بەمەرجێک کە یۆنان ڕازی بێت بە چاکسازی گرنگ، قورسی ئابوری. دوای هەفتەیەک لە دەنگدان بە 'نەخێر'، بە ڕووبەڕوبونەوەی  هەرەسهێنانی گەورەی ئابوری یۆنان ، سەرۆک وەزیرانی یۆنان ئەلێکسیس سیپراس ڕازی بوو بە پیشنیارەکەی یەکێتی ئەوروپا.



بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا