به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2

ئەو بڕوایانەی لەسەری گەورەبووین.. بەڵام بەینی خۆمان بێت نیوەی درۆیە

05 كانوونی دووه‌م 2016


ڕابواردن    

ئەو بڕوایانەی لەسەری گەورەبووین.. بەڵام بەینی خۆمان بێت نیوەی درۆیە

عێراقییەکان خەڵکانێکی سەیرن و بیر و باوەڕی نامۆیان هەیە... هەندێک لەو باوەڕانە بۆ گاڵتە بەکار دێن لە نیوان هاوڕێکاندا و هەندێکیان لە گەورەوە تا بچوک باوەڕیان پێیەتی

١. بەجێهێشتنی مقەست بە کراوەیی.

٢. ئەگەر کچ لە ناو مەنجەڵ نان بخوات لە ڕۆژی باراندا شوو دەکات.

٣. ئاوێنەی شکاو: بەد بەختی دەهێنێت بۆ ئەو کچەی کە دەیشکێنێت و ئەگەر لەبەر پێیدا شکا ئەوا زوو بەختی دەکرێتەوە و داواکاری دێت.

٤. خۆشۆردنی دەمەو ئێوارە شوکردنی کچان دوا دەخات.

٥. دانی کەوتوو ئەگەر بەرەو خۆر هەڵبدەیت ئەوا دانەکانت بە جوانی دێنەوە ( ئەی خۆر ئەی خۆرەکە ددانی گوێدریژ ببە و ددنی ئاسکم پێ بدە).

٦. ئەگەر کەسێک چایت پێ بدات و دوو کەوچکی تێدابیت مانای وایە دوو جار هاوسەرگیری دەکەیت.

٧. قەلە ڕەش مانای نەگبەتییە ( کاتێک کەسێک دەیبینێت دەڵێت چەقۆ و خوێ).

٨. شەڕی نیوان چۆلەکەکان لەسەر دەرگا مانای هاتنی میوانە.

٩. دەست خوراندن: بە ڕاست دێت و بە چەپ دەڕوات.

١٠. قاچ خوراندن: کەسێک ناوت دەهێنیت، ئەگەر پێی راستبێت بە باش و ئەگەر پێی چەپ بیت بە خراپ.

١١. نوشتاندنەوەی بەرماڵ: واتا نوێژ کردن کۆتایی هاتووە.

١٢. نەعلی هەڵگەڕاوە: گوناهە.

١٣. قوربانیی بۆ شتی نوێ( وەکو سەربڕینی مانگا یان مریشک یان کەڵەشێر) و پێنج پەنجەی تێدا دابنێیت و پاشان بە دیواری ماڵ یان دەرگادا بیسڕیت.

١٤. ڕشتنی ئاو بە دوای کەسێکدا سەفەر بکات بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بڕوات و بگەڕێتەوە.

١٥. هەڵدانی بەرد(٧ بەرد) لە پاش میوان بۆ ئەوەی جارێکیتر نەگەڕێتەوە.

١٦. کەروێشک لە ماڵدا هەژاری دەهێنێت.

١٧. پشیلەی ڕەش نەگبەتییە و جنۆکەی تێدایە بە تایبەتی ئەگەر دەمەو ئێواران بیبینیت.

١٨. بڕینی داری گۆیژ مانای وایە کەسێک لە ماڵەکەت دەمرێت.

١٩. بەکارهێنانی خەنە بۆ بەخت.

٢٠. چرنوک گرتن: ئەگەر دوو کەس پێکەوە قسە بکەن و هەمان شت بڵین ئەوا لە هەمان کاتدا چرنوک لە یەک دەگرن و دەڵێن( مێردەکەم لە مێردەکەت جوانترە)..هەروەها بوک چرنوک لەو کچە دەگرێت کە لە تەنیشتێتی بۆ ئەوەی لە دوای ئەو شوو بکات.



بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا