به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2

یادی لەدایکبوونی پێغمبەری مەسیح لە لایەن ئەرمەنیی ئەرسەدۆکسییەکان

06 كانوونی دووه‌م 2016


هەواڵ    

ڕۆژی چوارشەمە کە دەکاتە ڕێکەوتی ٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ یادی لەدایکبوونی پێغمبەری مەسیح لە لایەن ئەرمەنیی ئەرسەدۆکسییەکان کرایەوە

ئەرمەنییەکان لە ڕۆژی ٦ی کانونی دەووەمی هەموو ساڵێکدا یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەسیح دەکەنەوە هەر وەک چۆن لە پێشدا یادیان کردوەتەوە بەڵام پاش پەسەندکردنی ئەینەکەیان لە لایەن ڕۆمانییەکانەوە لە ساڵی ٣٣٦ و لە ڕۆژی ٢٥ کانونی یەکەمدا ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی لەدایکبوونی مەسیح دانرا، هەر بۆیە دەبینین بەشێک لە کەنیسەکان ڕۆژئاوا لە ڕۆژی ٢٥دا ئەو یادە دەکەنەوە، بەڵام کەنیسەی ئەرمەنی بە دڵسۆزی بۆ کەلتور و دابوو نەریتەکان مایەوە و لە ٦ی کانونی دووەمدا ئەو یادە دەکەنەوە کە لە شەوی ٥ی مانگدا لە هەموو کەنیسەکان نوێژی پیرۆز دەکەن . ئەرمەنییەکان لە کەنیسەکانەوە مەشخەڵ دادەگیرسێنن بەرەو ماڵەکانیان، ئەم مەشخەڵانەش بە مانای ئەو ڕوناکییانە دێن  کە ڕیگاکانی مەجوسیان ڕوناک کردەوە بۆ ڕۆشتنی بەرەو عیسای منداڵ. پاش ئەنجامدانی نوێژی پیرۆز، پیرۆزکردنی ئاو ئەنجام دەدرێت. پاش ئەوەش راستەوخۆ ناڕۆنەوە بۆ ماڵەوە بەڵکو لە بەردەم کەنیسەدا کۆدەبنەوە و گفتو گۆ دەکەن و باوەش بە یەکدا دەکەن و یەکتر ماچ دەکەن و هی کەسێک ناچێتە بەردەم قەشە تا لەگەڵ هەموان ئاشت نەبێتەوە و ئاهەنگەکان بەردەوام دەبن تا ٤ ڕۆژ و هەموان سەردانی یەک دەکەن و پیرۆزبایی لە یەک دەکەن. 

دەربارەی پێکهاتەی ئەرمەنی لە عێراق

ناوی ئەم پێکهاتەیە لەسەر ناوی وڵاتی ئەرمینیا نراوە کە رەچەڵەکەکەیان بۆ ئەوێ دەگەڕێتەوە و دەکەوێتە رۆژهەڵاتی تورکیا و رۆژئاوای ئازەربایجان و و باکووری ئێران. زۆرینەی ئەم گەلە لە دەرەوەی خاکی خۆیان دەژین بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەی لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم لەسەر دەستی عوسمانییەکان لە ١٩١٥ بەسەریاندا هاتووە. لە دەرەنجامی ئەو جینۆسایدە نزیکەی ملیۆنێک ئەرمەنی کوژران. ئەرمەنییەکانی عێراق خاوەنی رەگەزنامەی عێراقین و زۆرینەی ئەم پێکهاتەیە، جگە لە زمانی ئەرمەنی خۆیان، بە زمانی عەرەبی عێراقیش قسە دەکەن.

 Credit: @Khaleda-88.blogpost.com 

کەسایەتییە ئەرمەنییە عێراقییەکان:

1- سیتا هاگوپیان: گۆرانیبێژێکی عێرقییە و خاوەن گۆرانی (صغيرة جنت وأنت صغيرون)

2- ئەعقوب سەرکیس: نووسەرێکی عێراقییە کە بەناوبانگترین کتێبی بریتییە لە (پشکنەری عێراقی)

3- سارە ئەسکەندەریان: لە بەناوبانگترین ئافرەتە ئەرمەنییەکانە کە لە لایەن خەڵکی عێراقەوە بە ناوی (سارا خاتوون) ناسراوبوو و ناوی گەڕەکێک بە ناوی ئەوەوە کراوە

4- کالوست کولینکیان: لە بەناوبانگترین خاوەنکارانی  عێراقە کە هەستا بە دروستکردنی یەکەم یاریگای شەعبی یەکەم لە عێراق و بەشداربوو لە دروستکردنی (شارۆچکەی پزیشکی) لە بەغدا

5- ئازادوهی سەماوئیل: هونەرمەندێکی ئەرمەنی عێراقییە

6- ئۆهانیس مرادیانکان: یەکەم کەس بوو کە کوتانی ئاوڵەی هێناوە بۆ عێراق

7- جبرایار کایایان: وەرزشوانێکی عێراقییە کە براوەی یەکەمین جامی لەشجوانی عێراقییە لە ساڵی ١٩٤٩​

وێنەی جلوبەرگی کەلتووری ئەرمەنی





بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا