به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2

گۆڕستانی وادی سەلام:  ژیان و مردن کۆدەکاتەوە

01 شوبات 2016


ژیان    

گۆڕستانی (وادی سەلام) لە نەجەف بە گەورەترین گۆڕستان دادەنرێت لە جیهاندا کە بە پێی خەمڵاندنەکان نزیکەی شەش ملیۆن گۆڕی تێدایە.

بە پێی راپۆرتێکی (یونسکۆ)، کە ئەم گۆڕستانەی خستوەتە ریزبەندی کەلەپورە جیهانییەکانەوە، گۆڕستانی وادی سەلام %١٣ ی شاری نەجەف پێکدەهێنێت کە لە ناوەندی شارەکەوە درێژدەبێتەوە هەتا دورترین خاڵی باکوری ڕۆژئاوا و پانتایی گۆڕستانەکە بە ٩١٧ هێکتار پێوانە دەکرێت. ئەم گۆڕستانە ناوبانگێکی ئێجگار زۆری هەیە بەهۆی ئەو رووداو و چیرۆکانەی لەسەری دەگێردرێتەوە، کە وای لە شیعەکان کردووە بە پەرۆشبن بۆ ئەوەی ئەم گۆڕستانە ببێتە دواهەمین ئارامگایان.

١. وێنەیەکی گشتی گۆڕستانی وادی سەلام. گۆڕستانەکە لە باشوورەوە لە مەزارگای ئیمام (عەلی بن ابو تالیب) و ئەو شەقامەی ناسراوە بە شەقامی (عەلی بن ابو تالیب) دەستپیدەکات و هەروەها لە لای رۆژهەڵاتی شەقامی نەجەف بە ئاراستەی کەربەلا کۆتایی دێت.

٢. وێنەیەکی گۆڕەکان کە لە ئاسمانەوە گیراوە. زیاتر لە ١٤٠٠ ساڵە خەڵک لەم گۆڕستانە دەنێژرێن و گۆڕی سەردەمەکانی ساسانی و فارسییەکانی تێدا تۆمارکراوە و گۆڕی لیکچوی ئەوانی تێدا بەدیکراوە. بە گوێرەی (یونسکۆ) زۆر گۆڕی کەسایەتییە گرنگەکان لەو گۆرستانەن، وەک گۆڕی پێغەمبەران هود و ساڵح.

٣. لە گۆڕستانەکە بازاڕیکی تەواو هەیە و دوکانی حەڵوای (دهین)ی و نانی شەکر و کێکی تێدایە.

٤. ئەم وێنەیە دوو رووی ئەم گۆڕستانەمان پیشان دەدات، کە ژیان و مردنە و لەو نێوەندەدا منداڵێک لەسەر گۆڕی باوکی راوەستاوە. وا دەخەمڵێندرێت کە لە کاتی جەنگی عێراق رۆژانە ٢٠٠ تا ٣٠٠ کەس لێرە نێژرابن و لە ساڵی ٢٠١٠ ئەم رێژەیە بۆ ١٠٠ کەس لە رۆژێکدا کەمی کردووە. ژمارەی ساڵانە خۆی دەدات لە ٥٠٠ هەزار ناشتن لەم گۆڕستانە. ئەم ژمارەیە لەگەڵ جەنگی داعش بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە.  

 ٥. منداڵێک کێلی سەر قەبرەکان دەخوێنێتەوە و بە دوای گۆڕی باوکیدا دەگەڕێت.

٦. گۆڕهەڵکەنەکان: ئەو کەسانەن کە کاری ناشتنی مردووەکان دەکەن بەرامبەر بڕێک پارە و لە پشتیشیانەوە ئاڵای عێراق هەیە.

٧. ژنێکی ئێرانی سەردانی گۆڕی یەکیک لە خزمەکانی دەکات. ژمارەیەکی زۆر ئێرانییەکان لەم گۆڕستانەدا نێژراون هەر بۆیە تێبینی ئەوە دەکرێت کە خێزانەکان دێن بۆ سەردانکردنی گۆڕی کەسەکانیان.

٨. شەقامێکی ناو گۆڕستانەکە.

٩. پیاوێک کە وا ڕاهاتووە هەموو هەینییەک سەردانی گۆڕی براکەی بکات. زۆربەی شیعەکانی پارێزگاکانی باشوری عێراق پێیان باشە خزمەکانیان لەم گۆڕستانەدا بنێژن.

[[2278]]

١٠. ژنە عێراقییەکان لەسەر گۆڕی خزمانیان.

[[2279]]

١١. ژن و پیاوێکی هیندی لەسەردانی گۆڕستانەکەدا.

١٢. یەکێک لە شەقامەکانی نێو گۆڕستانەکە. ئەم شەقامە ئەوە پیشان دەدات کە گۆڕستانەکە روویەکی زیندووی هەیە. لە رۆژدا شەقامەکانی گۆڕستانەکە زۆر قەرەباڵغە بەهۆی سەردانکەر و دوکاندارەکانەوە کە کار دەکەن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان.  



بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا