به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2

گرنگترین هەواڵەکانی وەرزی گواستنەوەی زستانە لە ئەوروپا

03 شوبات 2016


وەرزش    

گواستنەوەی یاریزانانی ئەوروپا لە مانگی کانونی دووەمدا.

 

لەم مانگەی وەرزی گواستنەوەی یاریزاناندا، هیچ پلانێکی ئەوتۆ نەبوو بۆ گواستنەوەی یاریزانان، بەڵام وا دیارە بایرن میونخ لەم وەرزەدا چانسیان باش نەبوو. هەرچەندە پاڵەوانی ئەڵمانەکان بە دوای یاریزانێکی ناوەڕاستدا دەگەڕان، بەڵام لە هەوڵی واژۆکردنی بۆندێک لەگەڵ (ئامادۆ دیاوارا)ی یاریزانی پۆڵۆنا شکستیان هێنا.

 

یانە چینییەکان لەم وەرزەدا زۆرترین پارەیان خەرجکردووە، دوای کۆتاییهێنانی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی، (رامیرێس) بە بەهای ٣٥ ملیۆن دۆلار چووە یانەی جینگسو سونین، یانەی رۆماش (جێرڤینیۆ)ی هێرشبەری بە بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار سەربەست کرد بۆ پەیوەندی کردن بە یانەی هابێی چاینە فۆرچنەوە.

 

لە ئیسپانیا، لەم وەرزەدا ریاڵ مەدرید ناتوانێت هیچ کڕین و فرۆشتنێک بە یاریزانەکانییەوە بکات، و چێریشێڤ بە شێوەیەکی کاتی چۆتە ڤالانسیا. گەر نا هیچ جوڵەیەکی ئەوتۆ نەبوو لە ئەم وەرزەی خولی لا لیگادا.

 

یانە بەناوبانگەکانی ئینگلتەراش بە هەمان شێوە هیچ یاریزانێکیان نەکڕیووە و نەفرۆشتووە. نە مانچستەر یونایتد نە مانچستەر ستی هیچ یاریزانێکیان نەکڕیووە، بەڵام دوێنێ سەردێڕی هەواڵە وەرزشیەکان هەمووی باسی لەوە دەکرد کە گواردیۆلا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەبێتە بەڕێوبەری یانەی مانچستەر سیتی. هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە پێلێگرینی بچێتە چێڵسی و مۆرینۆش بۆ مانچستەر یونایتد.

 

پاتۆ بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی چێلسیەوە کردووە لە یانەی کۆرێنتیانسەوە. ئەوانەی لە ئینگلتەرا پارەیەکی زۆریان خەرج کرد بریتی بوون لەو یانانەی کە لە بەشی خوارەوەی خشتەی ریزبەندی پریمیەر لیگەوە بوون. نیوکاسڵ ٧٦ ملیۆن دۆلار و نۆرویج سیتی ٥٠ ملیۆن دۆلاریان لە مانگی کانونی دووەمدا خەرج کردووە. ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی تەنها لە خشتەکەدا بیانهێڵێتەوە. هەشت یاریزانی سەندەرلاندیش، یانەکەیان بەجێ هێشتووە، حەوتیان بە شێوەی خواستن چوونەتە یانەکانی دی، ئەمەش بەهۆی بەڕێوەبەرەکانی یانەکەوە بووە. (ئیمانوێل ئەدیبایەر)یش چۆتە ریزەکانی یانەی  کریستاڵ پاڵاس.

 

هەروەها لە زنجیرەی یەکەمدا، گوارین پەیوەندی بە ریزەکانی شەنگهای گرینلاند شێنهوا بە بڕی ١٤ ملیۆن دۆلار کردووە.



بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا