به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2
 www.sapeople.com 

وێنەی شێرەکان لە یەمەن گیراوە و لە بەغدا نین

07 شوبات 2016


هەواڵ    

وێنەی دوو شێری برسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووبووەوە و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە کە گوایە لە باخچەی ئاژەڵانی بەغدا ئەو وێنەیە گیراوە، بەڵام وا دەردەکەوێت کە لە یەمەن وێنەکە گیرابێت.

 

ئەو وێنەیەی شێرەکان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر بڵاو بووبووەوە، هاوڵاتیانی عێراقی نیگەران کردبوو بەوەی کە خەریکە لە برسا دەمرن. یەڵڵا پەیوەندی کرد بە بەشی میدیای شارەوانی بەغداوە، ئەوان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم شێرانە لە باخچەی زەورا نین وەک باسی لێوە دەکرێت.

 

ئەمانە دوو پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن کە دەڵێن ئەم دوو شێرەی کە لە برسا وا لاواز بوون لە باخچەی ئاژەڵانی بەغدان.

 

https://www.facebook.com/ta7sheh/photos/a.199569193475550.40942.199553093477160/930335380398924/

بەڵام ئەم وێنەیە لە سەرەتای مانگی رابردوو لە شاری ئابڵۆقەدراوی تەعز لە یەمەن گیراوە. ئاژانسێکی هەواڵ لە باشوری ئەفریقا رایگەیاند کە رێکخراوی خێرخوازی Four Paws International ئاگاداری بارودۆخی ئەم شێرانەیە، بەڵام وتەبێژی رێکخراوەکە، دریو ئەبراهامسۆن، وتی کە لەو بڕوایەدا نین بتوانن شێرەکان لەم بارودۆخە سەختەیان رزگار بکەن لەم کاتەدا؛ "لەم کاتەدا ئەوەی پێویستە بیکەین ئەوەیە کە بتوانین بگەینە ئەو شوێنەی شێرەکانی لێیە و، خواردنیان بدەینێ و چارەسەریان بۆ بکەین. هەر کاتێک توانیمان ئەمانە بکەین، ئەو کاتە بیر لە گۆڕینی جێگەکەیان دەکەینەوە."

بەڵام لێرەدا ئەوە نیشان دەدرێت کە یەکێکیان مردوون.



بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا