به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2

٦ شتی سەیر کە لە لایەن حکوومەتی وڵاتانەوە کڕدراوە

07 شوبات 2016


ژیان    

تەنانەت حکومەتە زیرەک و پێشکەوتووەکانی جیهانیش دەکەونە داوی خەرجکردنی پارە لە شتی هیچ و بێکەڵکدا. هەر بۆیە یەڵڵا لیستێکی ئامادەکردووە لە سەیرترین ئەو شتانەی لە لایەن حکومەتەکانەوە کڕدراوە:

٦. دوبەی جانتای فڕین بۆ پیاوانی ئاگرکوژێنەوە دەکڕێت

حکومەتی دوبەی راستەوخۆ لەگەڵ کەوتنە بازاڕەوە هەستا بە کڕینی ئەم جانتایانە بۆ پیاوانی ئاگرکوژێنەوە. دەگوترێت ئەم جانتایە بۆ هەزار مەتر لە ئاسمان بەرزدەبێتەوە بە خێرایی ٨٠ کیلۆمتر لە کاتژمێرێکدا. هۆکاری کڕینی ئەمە لە لایەن حکوومەتی دوبەیەوە بۆ پاراستنی ئەو قوربانیانەیە کە لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا لە جێگای بەرزدا گیریان خواردوە.

 ٥. ئیتاڵیا ٢ ملیۆن دۆلار لە بەرزکەرەوەیەک خەرج دەکات کە ناتبات بۆ هیچ شوێنێک

 بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوگوزار لە (سوتێرا) کە شارۆچکەیەکی بچووکە، حکومەتی ئیتاڵیا بڕیاریدا بە پێدانی بڕی ٢ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی بەرزکەرەوەیەک لەسەر مەزارگایەکی کۆن لەسەر چیای (سار پاولینۆ). دوای دروستکردنی بەرزکەرەوە (ناشرینەکە)، حکومەتی خۆجێیی شاری (سوتێرا) بڕیاریدا بە راگرتنی کارکردن تێیدا لەبەر ئەوەی چاککردنەوەی، خەرجی زۆری دەویست.

٤. حکومەتی ئەمەریکی بڕی ٦ ملیۆن دۆلار خەرج دەکات لە بەرهەمهێنانی (بکرێوە سمسم) بە پاکستانی


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریگا بەرهەمهێنانی ڤێرژنی پاکستانی (بکرێوە سمسم) رادەگەیەنێت وەک هەوڵێکی ئاشتیخوازانە لە پاکستان بۆ سەرقاڵکردنی خەڵک و دورخستنەوەیان لە شەڕەکانی تاڵیبان. لە دوای خەرجکردنی بڕی ٦ ملیۆن دۆلار لەم بەرنامەیەدا و بێ ئەوەی ئەنجامێکی ئەوتۆی هەبێت، حکومەتی ئەمەریکا پرۆگرامەکەی هەڵوەشاندەوە.


٣. حکوومەتی هایتی پارەی کۆمەککراو بۆ کڕینی ئۆتۆمبیلی بەرز بەکاردەهێنێت


لە ساڵی ٢٠٠٩دا، (کلاود بریپتێت)ی جیۆلۆجیزان داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد بودجەیەک تەرخان بکرێت بۆ بەهێزکردنی ژێرخانە لاوازەکەی هایتی، بەڵام حکومەت گوێی لێ رانەگرت و لە ٢٠١٠دا هەموو پارە هەڵگیراوەکانی لە ئۆتۆمۆبیلی جۆری (نیسان پەترۆڵ) خەرج کرد، دواتریش بومەلەرزەیەک بە پلەی ٧ پلەی رێختەر لە هایتی دا و ١٦٠ هەزار کەسی کردە قوربانی، ئەمە جگە لە لەناوبردنی تەواوی پایتەختی حکومەتەکەیان (پۆرت ئاو پرینس).


٢. وەزارەتی دەروەی ئەمەریکا بڕی ٦٠ هەزار دۆلاری خەرجکرد بۆ زیادکردنی (لایک) لەسەر لاپەڕەی فەیسبووکەکەیان


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلاری خەرج کرد بۆ بەرەوپێشبردنی لاپەڕەکەیان لە فەیسبووک و بەدەستهێنانی ٢ ملیۆن لایک. سەرباری سەرکەوتنی پلانەکەیان، بەڵام سودی ئەم کارە لەژێر پرسیاردا مایەوە کە بە هەدەردانی ئەم هەموو پارەیە بۆ لاپەڕەیەکی فەیسبووک چی تێدایە؟


١.سوڵتانەی برونای پارە تەخشان و پەخشان دەکات


دەوڵەتە بچووکەکەی برونای بەوە ناسراوە کە دەوڵەتێکی بێزارکەرە. بەڵام بە پێچەوانەی هەموو ئەو دەوڵەتانەی دیکەوەیە کە لەم لیستەدا ئاماژەیان پێدراوە، سیستەمی حوکمڕانی لە برونای سوڵتانییە، بەو مانایەی کە هەموو موڵکی ناو ئەو دەوڵەتە لەژێر کۆنترۆڵی سوڵتان (حەسەنال بولکیە) و شازادە (جێفری) برایدا دەبێت.

سوڵتانی برۆنای خاوەنی ماڵێکە کە ١٧٨٨ ژوور و  پێنج مەلەوانگە و مزگەوتێکی تێدایە، سەرباری ٩٠٠٠ ئۆتۆمبیل و باخچەی ئاژەڵان و ١٧ فرۆکە و سەدان وهەزاران قات و پۆشاکی گرانبەها.

براکەی سوڵتان هەستاوە بە دروستکردنی یەختێکی گەورە بەناوی (تیتس) کە بە کوردی واتا سنگی ئافرەت. و هەروەها چوار پەیکەری دیکەشی بە چەندین شێوەی سێکسی دروستکردووە.



بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا