به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2

٧ وڵات پاش ساڵی ٢١١٥ لە جیهاندا نامینن

07 شوبات 2016


ژیان    

بە هۆی چەند هۆکارێکەوە، ئەم وڵاتانەی نێو لیستەکە لە جیهاندا بوونیان نامێنێت جا بەهۆی کارەساتی سروشتییەوە بێت یان ئەوەی هەندێکیان دەبنە قوربانیی دابەشبوونی جەنگە ناوخۆییەکان...با بزانین کامانەن

٧. هۆڵەندا

خاکی هۆڵەندا لە ئاستی رووی دەریاوە نزمە، لەبەر ئەوە بە هۆی زریان و لافاوەوە هەمیشە لە ژێر هەڕەشەی لە ناوچووندا دەمێننەوە. لە ساڵی ١٩٥٣دا ئەم وڵاتە دووچاری زریانێکی مەزن بووەوە کە بووە هۆی دروستبوونی لافاوێک بە بەرزی ٦ مەتر. لەگەڵ زیادبوونی ئەم جۆرە زریانانەدا رەنگە رۆژێک بێت و ئەم ولاتە بە تەواوی بکەوێتە ژێر ئاوەوە.

٦. شانشینی یەکگرتوو

ساڵانێکی زۆرە شانشینی یەکگرتوو هەوڵی پاراستنی ئیمپڕاتۆرییەتە مێژووییەکەی دەدات، بەڵام پەیوەندییەکانی نیوان ئەم وڵاتەکانی شانشینەکە درزی تێکەوتووە، سکوتلەندا نمونەیەکی زیندووە لەسەر ئەو راستییە، کاتێک ساڵی پار ریفراندۆمیان ئەنجامدا. بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەو کێشە ئابوریە یەک لە دوایەکانە پەیوەندی نێوان ئەو وڵاتانە زیاتر تێکبشکێنێت. پێدەچێت لە دەورو بەری ساڵانی ٢١١٥ وڵاتێک نەمێنیت بە ناوی 'شانشینی یەکگرتوو'.

٥. کەنەدا

تا رۆژگاری ئەمڕۆ کەنەدا بەسەر پارێزگا بەریتانی و فەرەنسییەکان دابەشبووە. دوای جەنگی جیهانی یەکەم، بزووتنەوە جوداخوازەکان لە کەنەدا بەدەر کەوتن، بەتابیەتی لە پارێزگا فەرەنسییەکان، بۆ نمونە؛ کیوبێک چەند جارێک داوای جیابوونەوەی لە کەنەدا کردووە و ئێستاش بەردەوامن لەو هەوڵەیان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و جیابوونەوەی تەواو لەو وڵاتە.

٤. تایوان

تایوان پێگەیەکی کەمێک سەیری هەیە لە نێو ئەم لیستەدا. لە پاش جەنگی جیهانی دووەمەوە تایوان لە وڵاتی چین جیابووەوە و حکومەتێکی سەربەخۆی بۆ خۆی پێکهێنا و لەگەڵ وڵاتانی هاوسێیدا وەک وڵاتێکی سەربەخۆ مامەڵەی دەکرد. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی تایوان جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێشتا بەشێکە لە چین، حکومەتی چینیش بە سنگێکی فراوانەوە ئەمەی پەسەند کردووە. بەرپرسەکانی تایوان دەڵین ئەم بابەتە لەسەر کات وەستاوە و جارێکی دیکە تایوان و چین یەک دەگرنەوە.

٣. کۆریای باکور و باشور

هەندێک لە هاوڵاتییانی کۆریای باکور و باشور بڕوایان بە یەکگرتنەوەی ئەم دوو دەوڵەتە هەیە  هەرچەندە ئەمە سەخت دەبێت بۆ کۆریای باشور بە پێی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی بەدەستی هێناوە لە بواری ئابوری و زانستیدا بە بەراورد لەگەڵ کۆریای باکوردا. بەڵام هێشتا یەکگرتنەوە خەونی زۆرێکە لەم دوو وڵاتەدا.

٢. فەلەستین

سەرەڕای ئەوەی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا پێگەی هەیە، بەڵام هێشتا زۆرێک لە وڵاتە زلهێزکان وەک وڵات دانی پێدانانێن. لە گرنگترین ئەو هۆکارانەش کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی فەلەستین لە داهاتودا ئەمانەن: بچوکی قەبارەکەی، ئابووریی ، جەنگە یەک لەدوای یەکەکانی لە دژی ئیسرائیل و ناجێگیری دۆخی وڵاتانی هاوسێی.

١ باشوری سودان

پاش جیابوونەوەی لە سودان، باشوری سودان لەم ساڵانەی دواییدا کەوتە نێو چەندین کێشەی گەورەوە کە بەرەو لەناوچون دەیبات. رێکنەکەوتنی لەسەر نرخی نەوت و جەنگە ناوخۆییەکان کە لە کۆی ١٠ پارێزگا ٩یان هێشتا لە جەنگدان، هەموو ئەمانەش هۆکارن بۆ لەناوچونی ئەم وڵاتە نوێیە.

 



بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا