به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2

کورتەى خولی ئینگلیزی و خولی ئیسپانی ئەم هەفتەیە

08 شوبات 2016


وەرزش    

لیستەر - “وەرزە شێتانەکەى” ئەم یانەیە شێتانەتر دەبێت

لە ئۆفێسی یەڵڵا رووبەرووبوونەوەیەکى تر بە یەکسانى کۆتایی هات دواى ئەوەى یانەى لیڤەرپول و سەندەرلاند بە دوو گۆڵ یەکسان بوون. سەرەتا لیڤەرپوول بە دوو گۆڵ پێشکەوت بەڵام ساندەرلاند توانى لە دە خولەکى کۆتاییدا دوو گۆڵ تۆمار بکات و بە یەکسانى کۆتایی بە یارییەکە بهێنن. هەندێک پێیان وایە ئەوەى کە زیاتر لە ١٠هەزار هاندەرى یانەى لیڤەرپوول لە خولەکى ٧٧ی یاریەکە چوونەتە دەرەوە و ئەمەش رۆڵی هەبووە لەسەر یاریزانەکان. هەندێک لە هاندەران نارەزایەتى ئەوەیان دەربری کە نرخی تیکتەکان بۆ وەرزی داهاتوو گران کراوە. هاندەرێکی لیڤەرپوول لە ئۆفێسی یەڵڵا وتى “زۆر خۆشحاڵم کە ئەو دوو گۆڵەى لێمان کرا لەکاتێک بوو کە هاندەران دەچوونە دەرەوە” وەک ئاماژەیەک بۆ گرنگی هەبوونى هاندەر لەناو یاریگا.

 

تیمی ئەم هەفتەیە دیسانەوە یانەى لیستە سیتی بوو کە توانى بەسەر یانەى مانچیستەر سیتی سەربکەوێت بە ٣-٠ گۆڵ لەناو یاریگاى مان سیتی. راهێنەری مانچیستەر سیتی (کڵاودیۆ رانیاری) تا ئێستا دان بەوەدانانێت کە یانەى لیستەر چانسی بردنەوەى خولەکەى لەهەمووان زیاترە، و دەڵێت “داواى لیبوردن دەکەم، بەڵام ئەم بردنەوەیە تەنها ماناى سێ خاڵ دەگەیەنێت، ماناى ئەوەى نیە کە ئیتر تەواو نازناوەکە دەبەنەوە”. وتیشی “ئەمە خولێکی شێتانە و وەرزێکی شێتانەیە، نامەوێ هیچ پێشبینیەک بکەم، بەڵام ئێمە تا ئێستا لەسەر پێی خۆمانین و ئامادەین بۆ ئەوەى لە یاری داهاتوو بجەنگین”.

 

تۆتینگهام توانى دۆرانەکەى مان سیتی بقۆزێتەوە و لەریزبەندی خولی ئینگلیزی بێتە پلەى دووەم دواى بردنەوەى لە یانەى وەتفۆر بە ١-٠ گۆڵ. ئەستۆنڤێلاش بردنەوەیەکى دەگمەنى تۆمارکرد بەسەر یانەى نۆرویچ بەمەش نۆرویچ کەوتە خوارەى ریزبەندیەکە و ئەگەری هەیە دابەزێتە خولی پلە دوو. یانەى نویکاسڵ لەیانەى ویست برۆنی بردەوە و خستیە چوار یانەى دواوەى ریزبەندیەکە.

یانەى ئێڤەرتۆنیش چووە هەشتمی ریزبەندیەکە بە بردنەوەى لە ستۆک سیتی بە ٣-٠ گۆڵ و یانەى ساوهامتۆنیش جیاوازی خاڵەکانى بۆ شەش خاڵ کەمکردەوە لەگەڵ یانەى وێست هام دواى بردنەوەى لە یانەکە لە یاریگای خۆی بە ١-٠ گۆڵ. هەردوو یانەى سوانیسا و کریستال پاڵاسیش بە گۆڵێک یەکسان بوون.

 

 رۆژی یەکشەممەش یانەى ئارسناڵ توانى مانگرتنى لە بردنەوە بشکێنێت و بچێتە سێیەمى ریزبەندیەکە دواى بردنەوەى لەیانەى بۆرنیمۆس. یەکێک لە هاندەرانى ئەرسناڵ لەناو ئۆفێسی یەڵڵا زۆر بە دڵ خۆشیەوە وتی؛ “ئۆۆه، شازە، دواى چوار یاری لە نەبردنەوە، زۆر خۆشحاڵم کە دەستمانکردەوە بە بردنەوە، راستە تۆنینگهام دووەمە بەڵام هەر دلخۆشم بە بردنەوەکەمان”. دیاگۆ کۆستا بە تۆمارکردنى گۆڵێک لە خولەکەکانى کۆتایی یارییەکەدا توانى خاڵێکی یاریەکە لەگەڵ یانەى مانچیستەر یونایتد بەش بکات”.

 

لە خولی ئیسپانیش، یانەى مەلەگا کۆتایی هەفتەى بە بردنەوە بە ٣-٠ گۆڵ بەرامبەر یانەى گیتافی دەستپێکرد. ئەتلەتیکۆ مەدریدیش توانى لە پلەى دووەم بمێنێـتەوە و یانەى ریال مەدریدی دراوسێشی توانى لە یانەى گرانادا بباتەوە. یەکێک لە هاندەرانى ریال لە ئۆفێسی یەڵڵا وتی کە ئەو دڵخۆشە بەو یاریانەى تا ئێستا زێدان وەک راهێنەر سەرپەرشتی کردوون. هەرچی یانەى بەرشەلۆنەیە لە پلەى یەکەم بە سێ خاڵ لە نزیکترین رکابەری دەمێنێتەوە دواى ئەوەى توانى بردنەوەیەکى ئاسان بەرامبەر یانەى لیڤانتی کە لە دوا پلەى ریزبەندیەکەدایە تۆمار بکات. ڤالانسیاش دووبارە بە یانەی ریال بیتیسی دۆڕاند. ئاخۆ راهێنەری یانەکە گاری نیڤیل دەتوانێ لە پۆستەکەى بمێنێتەوە؟



بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا