به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2
 Birawar Najm / Metrography 

نانی تیری دیارترین و پەسەندترین جۆری نانە لە گوند و شارەکانی هەرێمی کوردستاندا و بە بەشێک لە کەلتوری کوردی دادەنرێت کە  خێزانە کوردییەکان ناتوانن دەستبەرداری ببن. ئەم جۆرە نانە لە ناوچەکانیتری عێراقدا پێی دەگوترێت "نانی رەق".

 

کەرەستەکانی ئامادەکردنی نانی "تیری"

١.مێزێکی تەختەی خڕ کە پێی دەگوترێت "دەرخۆنە" و لە هەندێک ناوچەدا پێی دەگوترێت "فەرشە" و هەندێکیتر بە "پنە" ناوی دەبەن.

٢. دارێکی درێژ بۆ کردنەوەی نانەکە کە پێی دەگوترێت "تیرۆک".

٣.ساجی دار یان ساجی ئاسن کە پێی دەڵین "سیرۆ غاز" بە بتڵی غازەوە بەستراوە.

چۆنێتی دروستکردنی نانی تیری

هەویری نانی تیری، خومرە و ئاو و ئارد و کەمیک خوێی تێدایە. کە بە شێوەیەکی خڕ نانەکە  دەکرێتەوە و دەدرێت بەسەر ساجەکەدا و نزیکەی ٤٠ چرکەی پێویستە تا دەبرژێت، پێش خواردنی ئەم جۆرە نانە پێویستە ئاو بپرژێنرێت بەسەریدا بۆ ئەوەی نەرمببێتەوە و پاشان بخورێت.

 



بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا