به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2
 www.iraqnewsagency.com 

٩ جۆر کوڕ کە لە هەموو زانکۆیەکی عێراقدا هەیە

09 شوبات 2016


ڕابواردن    

١.نەرم و نیان

لە زانکۆ، ئەم جۆرانە دەبنە نزیکترین هاوڕێت، چونکە گوێ لە کێشە و گرفتەکانت دەگرن و بەرامبەر میزاجە ناخۆشەکەت بێدەنگ دەبن.

لایەنی نەرێنی: رەخنە لە هەموو هاوڕێکانی دیکەت دەگرێت و هەست دەکەیت کە غیرەت لێدەکات.

٢. جێنتڵمان

بەرەو گەشتیکی مێژوویی سەدەکانی ناوەندت دەبات بە ستایلە کلاسیکەکەی و گوفتارە هێمنەکەی. بێگومان لەسەرت دەوەستێت تا دەڕۆیت و دێیتەوە و دەرگاکەشت بۆ دەکاتەوە.

لایەنی نەرێنی : بێزارکەرە و هەستی سەرکێشی تێدا نییە.

٣. سوک

ئەم جۆرە هیچ باشیی و خراپییەکی دیاریکراوی نییە. هاوڕیکانت دەزانن چونکە پێشتر داوای خۆشەویستی لە هاوڕێکانت کردووە، بەڵام پاش ئەوەی رەتیان کردووەتەوە ئینجا نۆرەی تۆ هاتووە. ئەم جۆرە کوڕانە ناتوانن بە بێ دراما و خۆدەرخستن بژین و هەمیشە بەم دەستەواژە بەناوبانگە دەناسرێنەوە کاتێک کە لەگەڵ کچێکدا قسە دەکەن، "ببورە دەتوانین کەمێک بە تەنها قسە بکەین؟"

٤. باد بۆی

سەرجەم قوتابییەکان دەناسێت و لەگەڵ هەمووانیشدا چیرۆکی هەیە. کارامەیە لە توشکردنی هاوڕیکانی بە کێشە و جگەرەکێشان و خواردنەوە، شێوازی  ژیانی رێک بریتییە لە  فیلمێکی ئاکشن. ئەم جۆرە کوڕانە بەلای کچانەوە زۆر سەرنج راکێشن و لەهەمان کاتدا ترسێنەریشن.

٥. تینوی سەرنجڕاکێشانە

جوڵە و هەڵسوکەوتی ئەم جۆرە کوڕانە هەمیشە چاوەروان نەکراوە و بە پێی میزاجی خۆیەتی. بەڵام ئەوەی زانراوە لەسەریان ئەوەیە کە لە رۆژێکدا دوو جار ناژین. حەز دەکات هەمووان تایبەتمەندییەکانی ببینن و هەموو هەلێک دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بۆ هەمووانی  بیسەلمێنێت کە ئەو گرنگە.

ئەم جۆرانە بە هیچ جۆرێک رەخنە قبوڵناکەن و بە ئاسانی داوای لێبوردن لە بەرامبەرەکەیان ناکەن، بەڵام ئاسانترین رێگا بۆ بەدەستهێنانی دڵی پیاهەڵدانێتی.

٦. دکتۆر فیڵ

لە هەموو زانکۆیەکدا فەیلەسوفێک هەیە کە هەمووان رووی تێدەکەن بۆ چارەسەری کێشەکانیان. پەیوەندییەکانی لەگەڵ قوتابیاندا بە گشتی و کچان بە تایبەتی تا رادەیەک فەرمییە. زانیارییەکی زۆر دەربارەی قوتابیان دەزانێت بەڵام کەس هیچ لەسەر ئەو نازانێت و ئەم ناڕوونییەی هێندەیتر سەرنجڕاکێشی کردووە. ئەم جۆرانە خوێنەرێکی باشن و بە وردی دیراسەی هەڵسوکەوتی هاوڕێکانیان دەکەن وسود لە هەڵەکانیان وەردەگرن. قسەکردن لەگەڵیاندا زۆر چێژبەخشە و هەمیشە رێنماییەکانیان نمونەییە، بەڵام زەحمەتە پەیڕەوبکرێن.

٧. وەرزشەوان

لایەنی ئەرێنی: ئەم جۆرە لەشێکی وەرزشی و سەرنجراکێشیان هەیە. هەمیشە رێنمایی زۆر باشت دەدەنێ بۆ پاراستنی تەندروستیت و وات لێدەکەن کە شێوازێکی تەندروست هەڵبژێریت بۆ ژیانت. ئەم جۆرە هەموو توڕەیی و نیگەرانییەکەی لە رێگای وەرزشەوە بەتاڵ دەکاتەوە و هەرگیز بەرگەی کێشەی ناو ماڵ ناگرێت.

خراپییەکانی: زۆر سەرپێی بیردەکاتەوە و قوڵنابیتەوە لە کێشەکاندا و لەگەڵ ئەوەشدا تۆ پلە دوویت لە ژیانیدا بێگومان پاش وەرزشەکەی.

٨.ساختەچی:  ئەم جۆرە دێت بۆ زانکۆ تا کچان بخوێنێتەوە. زۆر بە زیرەکی هاوڕێ کچەکانی هەڵدەبژێرێت و زۆریش لە تواناکانی دڵنیایە. لە نێو کچاندا زۆر خۆشەویستە چونکە زۆر متمانەی بە خۆیەتی و کەسێکی پێکەنیناوییە. شێوازی مامەڵەکردنی تێکەڵەیەکە لە هەموو جۆرەکانی سەرەوە کە باسمان کرد ئەمەش وایکردووە کە زیاتر سەرنجڕاکێشبێت لای کچان.

لایەنە خراپەکانی: ئەوەی دەری دەبڕیت زۆر جیاوزە لەوەی دەیشارێتەوە لە ناخیدا. ئامادەیە چەندین جار خیانەت دوبارە بکاتەوە.

٩. بێتام: ئەمجۆرەیان هیچی بەلاوە گرنگ نییە. ئامانجی لە ژیان تەنها گاڵتەکردن و بە پێکەنین هێنانی ئەوانەی دیکەیە. چاوەڕێی بچووکترین شت دەکات تا بیکات بە گاڵتە. وەک هەمیشە هیچ ئاهەنگ و گەشتێک بەبێ ئەو ئەنجام نادرێت. ئەم گەنجە زۆر خۆشەویستە و کەمێک لە سیفەتەکانی باد بۆی و کوڕە ساختەچییەکان لە خۆیدا کۆدەکاتەوە.



بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا