به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2

ئاگاداربە رەنگی چاوت نهێنی کەسایەتیت ئاشکرا دەکات!

03 شوبات 2016


ڕابواردن    

لە چاوەکاندا نهێنی شاراوە هەن و ئاسان نادۆزرێنەوە تا بە تەواویی نەچێتە قوڵایی ئەو جیهانەوە. چاوەکان رەنگدانەوەی هەستی نیگەرانی و خۆشیی مرۆڤن. رەنگە لە رێی  تەماشاکردنی چاوەکانی مرۆڤەوە کاتێک قسەی لەگەڵ دەکەیت و بە قوڵایی چاو دەبڕیتە چاوی بتوانیت درۆ ئاشکرا بکەیت. توێژینەوە دەروونییەکان جەخت دەکەنەوە کەوا رەنگی چاو رۆڵێکی گرنگی هەیە لە ئاشکراکردنی نهێنییەکانی کەسایەتی مرۆڤ. لەم دواییانەشدا زۆرێک لە توێژینەوە سویدییەکان باسی ئەم بابەتە دەکەن و بابەتی زۆریان لەسەری بڵاوکردووەتەوە.

 

چاو رەشەکان خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و بەخشندەن وهەمیشە لە تەنگانەدا دەستی هاوکاری بۆ کەسانیتر درێژ دەکەن تەنانەت ئەگەر لەسەر بەرژەوەندی خۆشیانبێت. هەروەها کەسانی کۆمەڵایەتی و بەهەستن و هەر بۆیە هەمیشە دەوریان قەرەباڵغە بە هاوڕێ و دۆستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەوە جیادەکرێنەوە کە زۆر توڕەن و ئەگەر زۆر بێزاربکرێن وەکو بورکان دەتەقنەوە.

چاوی قاوەیی

ئەو کەسانەی کە چاویان قاوەییە بەوە دەناسرێن کە زۆر بە هەست و سۆزن بۆ بەرامبەرەکەیان و زۆر گرنگی نادەن بە رووخساری دەرەوەیان. کەسانی خەیاڵاوین و هەمیشە لە نێو جیهانی خەیاڵ و تێڕاماندا دەژین و بە هێمنی و نەرم و نیانییەکەیان هەموو ئەو شتانە بەدەست دەهێنن کە هیوای بۆ دەخوازن.

چاوی هەنگوینی

خاوەنی ئەم جۆرە چاوانە لەو جۆرانەن کە لە منداڵییەوە پشت بە خۆیان دەبەستن. خاوەنی دڵێکی باشن بەڵام زۆربەی کات نازانن چییان دەوێت لە ژیاندا، هەر بۆیە هەمیشە لە نێو گێژاوی قەلەقی و دوودڵیدا دەژیین.

چاوی سەوز

چاو سەوزەکان خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێزن، بەوە  دەناسرێن کە ئیرادەیەکی بەهێزیان هەیە و هەندێک کاتیش خۆپەرست دەردەکەون بە هۆی ئەو متمانە زۆرەی بەخۆیان هەیانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەسایەتی هەستیار و ڕۆمانسین و زۆربەیان لە پەیوەندییە سۆزدارییەکاندا سەرکەوتوو دەبن.

چاوی شێن

ئەمانە کەسایەتی زۆر هەستیارن و بە نەرم و نیانی مامەڵە لەگەڵ بەرامبەرەکانیاندا دەکەن. هەندێک کات کەسایەتی نەرگسین و بە تایبەتی لەو بابەتانەدا کە پەیوەندی هەیە بە تایبەتمەندییەکانی خۆیانەوە، هەروەها بە هەستی هونەری بەرز و ناڕۆشنی لە هەڵسوکەوتیاندا دەناسرێن.

بەڵام، ئایا ئەمە عێراقییەکان دەگرێتەوە؟ چونکە زۆربەی چاوەکان قاوەی و رەشن. ئایا ئێمە گەلێکین هەموومان خاوەنی هەمان کەسایەتین؟

 



بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا