به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2
 Hasan Maash / Metrography 

لە نێوان قبووڵکردن و رەتکردنەوە: پەروەردەی سێکس لە قوتابخانەکانی عێراق

03 شوبات 2016


ژیان    

سێکس لە بابەتە قەدەغەکراوەکانی کۆمەڵگای عێراقییە لەپاڵ هەریەک لە ئایین و سیاسەت. هەتا ئێستاش قسەکردن لەسەر سێکس لە رێی رەمز و دەنگی نزم و ئاماژە یان بە دەربڕینی ئاماژەکانی دەموچاو دەبێت.

سەرباری ئەوەی کە سێکس بەشێکی گەورەی ژیانی مرۆڤە، بەڵام قسەکردن لەسەر کێشە کۆمەڵاتی و تەندوستییەکانی بە ئاشکرا ناکرێت. زۆر لە عێراقییەکان بەر لە باڵغبوونیان زانیاری لەسەر ئەندامەکانی لاشەیان لە رێی گەڕان بە نێو ئەنتەرنێت و کتێبەوە بەدەست دەهێنن.

لە عێراق، لە چەند بابەتێکی پرۆگرامی خوێندندا، باس لە ئەندامەکانی زاوزێ و منداڵ دروستکردن دەکرێت و مامۆستایان رادەسپێردرێن کە ئەو بابەتانە بۆ قوتابییەکانیان باس بکەن و روونی بکەنەوە، بەڵام زۆربەی مامۆستایان خۆیان بە دوور دەگرن لەم بابەتە و بە هۆکاری عەیبە و ئایینی و گرانی کۆنترۆڵکردنی قوتابییان خۆیانی لێ دەدزنەوە. 

یەڵڵا هەستاوە بە دیراسەکردنی ١٠٠ قوتابی عێراقی لە قوتابخانە ئامادەییەکان (بەشی زانستی) لە پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف، کەربەلا، زیقار، بەسرە، سەڵاحەددین، هەولێر، دیالە و حللە بۆ وەرگرتنی زانیاری کە ئاخۆ لە کاتی خوێندنەکانیان بابەتی سێکس و ئەندامەکانی زاوزێی مرۆڤ شی دەکرێتەوە یاخود نا.

لە ئەنجامدا، ٨٥%ی قوتابییەکان دەڵێن بەڵێ بە وردی بۆیان باسکراوە سەرباری هەندێک تانە و قسەی هەندێک لە خوێندکاران لە کاتی باسکردنیان. هەندێک لە مامۆستا پیاوەکانی بابەتی بایۆلۆجی لە قوتابخانەکانی کچان هەڵدەستن بە دانانی مامۆستایەکی ئافرەت بۆ ئەوەی ئەو بابەتانەیان بۆ باس بکات و بە پێچەوانەوە. ١٥%ی قوتابییەکان دەڵێن هیچ کات بابەتی منداڵ دروستکردن و هۆشیاری سێکسییان بۆ باس نەکراوە سەرباری ئەوەی قوتابی بەشی زانستین و هۆکارەکەی بۆ شەرمی مامۆستاکان لەو بابەتانە دەگێڕنەوە، بەمەش قوتابییەکان ناچارن خۆیان لەم بابەتە بکۆڵنەوە.

شایانی باسە، باسنەکردنی ئەم بابەتە پەیوەست نەبوو بە هیچ پارێزگایەکی دیاریکراوی عێراق بەڵکو وا دەردەکەوێت کێشەکە لە کەسایەتی مامۆستا و ئاستی رۆشنبیریەوە بێت.



بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا