به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

Image 2
 EPA/IRAQI PRIME MINISTER OFFICE 

ئایا عێراق لە دۆخێکدایە ببێت بە نێوەندگیری نێوان سعودیە و ئێران؟

06 كانوونی دووه‌م 2016


هەواڵ    

لە کۆتا مانگی ساڵی ٢٠١٥ دا شانشینی عەرەبی سعودییە لە کۆتاییدا  باڵوێزخانەی لە بەغداد کردەوە، لە پاش  کۆتایهێنانی ئەو ئاڵۆزییانەی لەگەڵ عێراقدا هەیبوو. لەگەڵ ئەوەشدا هەفتەی ڕابردوو، پاش لەسێدارەدانی پیاوی ئایننی شیعەی ناسراو، شێخ نەمر نەمر لە سعودییە، حکومەتی ئێران داوای لە بەغداد کرد بە پچڕانی پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی لەگەڵ شانشینی عەرەبی سعودییە. سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی دەبێت چۆن دەرچێت لە نێوان ئەو دوو ئاگرەدا، ڕیاز لە لایەک و تاران لە لایەکی دیکە.

عەبادی دەزانێت گەورەترین ئاستەنگ لە پاش کۆتایی هاتنی جەنگی داعش بنیاتنانەوەی متمانەیە لەگەڵ کەمینەی سونەدا لە وڵات و هەروەها دامەزراندنی حکومەتێکی گشتگیرکە سونەکان پێش شیعەکان هەست بە دڵنیایی و جێگیری بکەن تێیدا.

 لەگەڵ ئەوەشدا عەبادی هەوڵ دەدات شەڕی داعش بە شەڕی کۆتایی دژی تیرۆر بچەسپێنێت، هەر بۆیە میلیشیا شیعەکان بەدوور مانەوە لە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییانەی ڕومادی. لە کاتێکدا بە هاوکاری هێزێکی لۆکاڵی  سونی وهێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان  توانرا ڕومادی بگیرێتەوە.

میلیشیا شیعەکان داوای دەرکردنی دیبلۆماسە سعودییەکان دەکەن لە وڵات. لە ناوەندی  ئەم کێشمە کێشمەشدا ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ عەبادی بۆ سەپاندن و پیشاندانی دەسەڵاتی خۆی و گەشەپێدانی یەکێتی و یەکگرتویی لە ناو عێراقدا- هەتا ئێستاش وەڵامەکانی زۆر بە ئاگاییەوە داوەتەوە.

ڕۆژی چوار شەمە  ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی نارد بۆ تاران و ڕایسپارد گۆڕانکارییەک لە دۆخەکەدا بکات و پێشنیار بکات بۆنێوان گیری لە نیوانیاندا.

جەعفەری باسی دۆخی عێراقی کرد و گوتی" ئێمە پەیوەندییەکی باشمـان هەیە لەگەڵ جمهوریی ئیسلامی دا و هەروەها پەیوەندی باشمان هەیە لەگەڵ برا عەرەبەکانمادا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین بێدەنگ بوەستین لەم قەیرانەدا" هەروەها گوتیشی دەبێت بە ئاگابین چونکە سەرنەکەوتن ئەنجامی خراپی دەبێت".



بڵاوی بكه‌وه‌ له‌

نوێترین هه‌واڵ

 


10 شوبات 2016

نەوت، ئایندەى کەرکوک یەکلاى دەکاتەوە؟
09 شوبات 2016

(باربی ئیسلامی) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات
09 شوبات 2016

دۆخی ئابوری و هاوسەرگیری پێشوەختە و ناپاکی هاوسەرگیری ئەلیکترۆنی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق زیاد دەکات
09 شوبات 2016

ڕەباب حازم- وێنەکێشان بە بچوکترین وردەکارییەکانەوە
09 شوبات 2016


جميع الحقوق محفوظة © يلا